(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە ئارسیناڵ داماڵی

ئەمشەو، شەممە یانەی لیڤەرپوڵ یاری هەفتەی 30ی پریمەرلیگی بەرانبەر ئارسیناڵ ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

ئارسیناڵی ئارتێتا لە یاریگای ئیماراتس میوانداری لیڤەرپوڵی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرانبەر لەبەرژەوەندی سوورپۆشەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ڕێدز لە خولەکەکانی 64 و68 و 82 لەلایەن دیێگۆ جۆتا (دوو گۆڵ) و محەمەد سەڵاحەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/oeqwoy

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی لیڤەرپوڵ لە کۆی 30 ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 49 و لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوو، لە بەرانبەردا ئارسیناڵ ژمارەی خاڵەکانی لە 42 خاڵدا وەستایەوە و لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیدا جێگیربوون.

بابەتی پێشتر

وێنەكانی ببینە.. تەقینەوەیەك لە زیقار لە بۆنەیەكدا ڕویدا

بابەتی دواتر

بۆلۆنیا 0-1 ئینتەرمیلان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share