فەتح: وڵاتانی كەنداو و ئیسرائیل پیلانگێڕیی گەورە دژ بە حەشد دەكەن

ئەندامێكی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “حەشدی شەعبی ڕوبەڕووی پیلانگێڕییەكی گەورە بووەتە كە وڵاتانی كەنداو و ئیسرائیل پشتیوانی دەكەن.”

محەمەد عەبدلكەریم، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق كە هادی عامری سەرۆكی پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی سەرۆكایەتی دەكات و چەندین گرووپی حەشد لەخۆدەگرێت، ئەمڕۆ هەینی 9ی تشرینی یەكەم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، “ئەو پیلانەی وڵاتانی كەنداو و قەوارەی زایۆنی، ئامانجی لاوازكردنی حەشدی شەعبییە.”
پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتیشی، “حەشدی شەعبی سەرباری ئەوەی خوێن و قوربانی داوە لەپێناو ڕزگاركردنی خاك لە تیرۆریستانی داعش، ڕوبەڕووی ستەم دەبێتەوە.”
ڕوونیشیكردەوە كە “پەرلەمان دەنگی دابوو بۆ گەڕاندنەوەی ئەو كارمەندانەی سوپا و پۆلیس و حەشد كە گرێبەستەكانیان هەڵوەشێندرابوونەوە، كەچی حكومەت كارمەندانی پۆلیس و سوپای گەڕاندووەتەوە و تەنها چەكدارانی حەشد نەگەڕێندراونەتەوە بۆ سەر كارەكانیان.”
كۆتایی ساڵی ڕابردوو، لە ئەنجامی خۆپیشاندانەكانی عێراق دا، حكومەت و پەرلەمان بڕیاریاندا زیاتر لە 300 هەزار چەكدار و كارمەندی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان بگەڕێندرێنەوە بۆ سەر كارەكانیان.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دوو ملیار دینارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕی دوو ملیار دینارى له‌ بودجه‌ى فریاگوزاریی بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد. ئەرکان…
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادەدەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادەدەکرێت. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share