ناسنامەی هێرشبەرەكەی سەر كاپیتۆڵ ئاشكرابوو

لای پۆلیس ناسراو نییە و لە لیستی گومانلێكراواندا نییە

میدیاكانی ئەمریكا ئاشكرایانكرد ئەو كەسەی هێرشیكردەسەر دیواربەندی دەرەوەی بینای كۆنگرێس (كاپیتۆڵ) پیاوێكی تەمەن 25 ساڵە و لە گروپی (ئۆمەتی ئیسلام)ە.

تۆڕی (ئێن بی سی ئەمریكی) ڕۆژی هەینی 2ی نیسان بڵاویكردەوە، هێرشبەرەكە ناوی (نوح گرین) تەمەن 25 ساڵە و لە فەیسبوكی خۆیەوە بڵاویكردوەتەوە كە سەر بە گروپی (ئۆمەتی ئیسلام – Nation of Islam)ە.

پێشتر پۆلیسی كاپیتۆڵ ئاشكرایكرد ئەو شۆفێرەی خۆی بە بەربەستی ئەمنی نزیك بیناكەدا كێشاوە، لای پۆلیس ناسراو نییە و لە لیستی گومانلێكراواندا نییە.

لە ڕوداوەكەدا تۆمەتبار بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی كێشاوە بە دوو كارمەندی پۆلیسدا و بەهۆیەوە یەكێكیان كوژرا و ئەوی دیكەیان بریداربوو، هەروەك خۆیشی ئەوەی بە چەقۆوە لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە تەقەی لێكرا و كوژرا.

نوح گرین

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

ئەمریكا: هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ حكومەتی عێراق گرنگە

بابەتی دواتر

دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخى نه‌وت دابه‌زی

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت زیاتر له‌ دۆلارێكى ‏لێكه‌مبووه‌وه‌.‏ به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ…
زیاتر ببینە

نه‌وت 129 دۆلارى تێپه‌ڕاند

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى پێوانه‌یی تۆماركرد و نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌سه‌روو 129 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا. ئاژانسی…
Total
0
Share