بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلەی ڕێختەری باكووری ڕۆژئاوای كۆڵۆمبیای هەژاند.
ناوەندی نیشتیمانی تۆماری بومەلەرزەی وڵاتەكە ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسان بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكە كاتژمێر 17:44ی ئێوارەی هەینی بە كاتی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ڕیوسوسیۆ-ی كەرتی چۆكۆ لە باكووری ڕۆژئاوای كۆڵۆمبیا ڕویداوە كە ژمارەی دانیشتوانەكەی 29 هەزار كەس.
ئاماژەی بەوەدا بومەلەرزەكە لە قوڵایی 30 كیلۆمەتردا و بە گوڕی 5.1 پلەی ڕێختەر ڕویداوە.
بەڵام تائێستا هیچ ئاماژەیەك بە بوونی قوربانی یان زیانە مادییەكانی نەكراوە.
س: تاس + RT