ئیسرائیل چەند ڤیدیۆیەکی کاتی بۆردومانکردنی وڵاتەکەی لەلایەن سەدام حسێنەوە بڵاوکردەوە

دوێنێ 7ی کانوونی دووەم، ساڵیادی تێپەڕینی 30 ساڵ لە بۆردوومانکردنی چەند شارێکی ئیسرائیل لەلایەن سەدام حسێنەوە تێپەڕی، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لەو بۆردومانانەدا 14 کەسیان کوژراوە و دەیانی دیکەش برینداربوون.

لەو ڤیدیۆیانەدا کە ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت کە ژیانی ئیسرائیلییەکان لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و مینا و حەیفا چۆن بووە کاتێک سەدام حسێن دەیان موشەکی ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کردووە.

لەو ڤیدیۆیانەدا کە سوپای ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕیووە لە بڵاوکردنەوەی دەردەکەوێت کە ئیسرائیلییەکان ترسیان هەیە بەشێک لە بۆردومانەکانی سەدام حسێن، سەرۆککۆماری ئەو کاتی عێراق کیمیایی بێت و خۆیان ئامادەکردووە بۆ خۆپاراستن لە چەکی کیمیایی.

لە چوارچێوەی جەنگی کەنداودا سەدام حسێن نزیکەی 40 موشەکی کە دروستکراوی یەکێتی سۆڤیەت بوون ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد، بەپێی کۆتا ئاماری ئەوکات زیاتر لە 70 ئیسرائیلی لە بۆردومانەکەدا کوژراون، بەڵام ئیسرائیل ئەو ئامارە ڕەتدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژکارانی دۆناڵد ترەمپ دەست لەکار دەکێشنەوە

بابەتی دواتر

دیاردەیەکی قێزەون بەڵام بەربڵاو

بابەتی پەیوەندیدار