ژنێک دوای زیاتر لە ساڵێک ئاشکرای دەکات “منداڵێکی دۆزیوەتەوە و بەخێوی کردووە”

تۆڕی میدیایی ئێستا کاتێک سەرقاڵی ڕوماڵکردنی بار و گوزەرانی ماڵێک بوو کە بە وتەی ژنی ماڵەکە مێردەکەی جێهێشتووە، ئاشکرابوو کە ئەو ژنە منداڵێکی تازە لە دایکبووی هەڵگرتووەتەوە و بەخێوی کردووە.

ئەو ژنە لە درێژەی قسەکانیدا لەسەر سەختی باری گوزەرانیان ئاشکرایکرد، “کاتێک سەردانی گۆڕی باوکی کردووە، مندالێکی لە کارتۆنێکدا دۆزیووەتەوە، پاشان بەخێوی کردووە و ئەوە یەکەمجارە ئاشکرای دەکات”.

ژنەکە کە ئێستا وەک دایکی منداڵەکە وایە دەڵێت، “من ئەو کات کە منداڵەکەم دۆزییەوە نەموێرا ئاشکرایبکەم، چونکە دەترسام منداڵەکەم لێبسێننەوە، چونکە من جیاوازم نەکردووە لەگەڵ کچەی خۆم و وەک ئەو بەخێوم کردووە”.

بە وتەی ئەو ژنە، “تا ئێستا هیچ کەسێک نەهاتووە سۆراغی ئەو منداڵە بکات و دوای زیاتر لە ساڵێک منداڵەکەی گەورەکردووە و ئێستاش لەگەڵیدا دەژی”.

درێژەی قسەکانی ئەو ژنە لێرەوە ببینە

بابەتی پێشتر

کۆمپانیای فایزەر نهێنییەکی ڤاکسینەکەی ئاشکرا دەکات

بابەتی دواتر

کونسوڵخانەی بەریتانیا پیرۆزبای لە شاندی هەرێم و قوباد تاڵەبانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى عێراق ناكات

فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ناكات و هۆڵی دانیشتنه‌كانى به‌جێهێشتووه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ به‌غداده‌وه‌…
Total
0
Share