کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی لە شاندی دانوستانکاری هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات و هیوادارە پەسەندکردنی بودجە پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد پتەوتر بکات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاندووە، “هیوادارین پەسەندکردنی بودجە ببێتە هۆی پەیوەندی توندوتۆڵ لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدادا”.
— U.S. Consulate General Erbil (@USConGenErbil) April 1, 2021
هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراقەوە ڕایگەیاند، ئەمریکا هیوادارە ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی جوڵەپێکردنی کاروانی چاکسازی و بوژانەوە.
لە تویتێکدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاندووە، “خۆشحاڵین کە بودجەی ئەمساڵی 2021 لە عێراق پەسەندکرا، ئەمە ڕێڕەوی چاکسازی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی و ئەمنیەتی زیاتر دەستەبەردەکات و ئەمریکا بەردەوامە لە هاوکارییەکانی بۆ عێراق و خەڵكی عێراق”.
يسعدنا أن العراق قد أقر موازنة 2021 ويمكنه الآن المضي قدمًا على طريق تنفيذ الإصلاحات الاقتصادية التي ستؤدي إلى تحقيق المزيد من الازدهار والأمن. تتطلع الولايات المتحدة إلى استمرار شراكتنا مع العراق والشعب العراقي.
— U.S. Embassy Baghdad (@USEmbBaghdad) April 1, 2021