شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: قوباد تاڵەبانی ڕوحی متمانەی لەعێراق و هەرێم زیندووکردەوە

ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەبارەی پەسەندکردنی بودجەوە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوەی شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی کردی زیندووکردنەوەی ڕۆحی متمانەیی و کاری پێکەوەیی بوو لە نێوان عێراق و هەرێمدا.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەبارەی پەسەندکردنی بودجەوە ڕایگەیاندووە، ” چۆن نەخۆشکەوتن و دوورکەوتنەوەی سەرۆک مام جەلال لەگۆڕەپانی سیاسی عێراق ، بوو بەخاڵی دەستپێکی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕالی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دەکرێت هەرواش پرۆسەی ئامادەکردن و پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق و جێگیرکردنی پشکی کوردیش لەبودجەدا ببێت بە خاڵی وەرچەرخانێکی گرنگ و دەسپێکی قۆناغی پێداچوونەوە و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد “.

ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان نوسیویەتی، ” گرنگی سەرکەوتنی پرۆسەکە تەنها لەئاڵوگۆڕی نەوت و پارەدا نیە ، بەڵکو لەزیندووکردنەوەی ڕوحی متمانە و کاری پێکەوەییدایە کە مام جەلال لەبەغدادەوە ڕابەرایەتی دەکرد و سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیەی ئێستا (قوباد تاڵەبانییە ، بەسیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال) ، سەرباری ئاڵۆزی پرۆسەکە هەڵمەتی دژایەتیکردن و دروستکردنی ئاستەنگ و ڕێگرییەکان لەبەردەم قوباد تاڵەبانیدا کەم نەبوون ، بەڵام مکوڕی و پشوو درێژی قوباد تاڵەبانی هەم شکستی بەو هەوڵانە هێنا”.

لە درێژەی قسەکانیدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکردووە، ” قوباد تاڵەبانی سەرکێشییەکی گەورەی ئەنجامدا و بەپێداگری و پشوودرێژییەوە گوێی بەتانە و تەشەر و پاشقولی هیچ کەسێک نەدا و مام جەلال ئاسا شانیدایە بەر بەرپرسیارییەتی و لەکۆتایشدا بەسەرکەوتن و سەربەرزییەوە لێی دەرچوو  و لەگەشل ئەوەش ئومێد دەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕالی و تەواوی لایەنە سیاسییەکان (دەرس لەهەڵەکانی ڕابردوو وەربگرن)”.

بابەتی پێشتر

نۆكەندی سوێس 2.. تاوتوێی ڕێڕەوێكی ئاویی دیكە دەكرێت

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. 755 توشبوو و 10 مردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی هەرێم لەگەڵ بەغداد بڵاوكرایەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوێكی ئاراستەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد كردووە داوای بۆچوونی نوێنەرایەتییەكەی…
Total
0
Share