سوریا و عێراق دەیانەوێت پرسی ئاوارەكان چارەسەر بكەن

وەزیری فەرمانگەی ناوخۆیی و ژینگەی سوریا ئاشكرایكردووە، لەگەڵ عێراقدا پرسی گەڕانەوەی ئاوارەكانی هەردوو وڵاتیان تاووتوێكردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی نیسان، حسێن مەخلوف، وەزیری فەرمانگە ناوخۆییەكان و ژینگەی سوریا ڕایگەیاندووە، “لەگەڵ ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق پرسی گەڕانەوەی ئاوارەكانی هەردوو وڵاتمان بۆ زێدی خۆیان، تاووتوێكردووە”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، “سوریا سورە لەسەر دابینكردنی سەرجەم داواكارییەكانی هاوڵاتییە عێراقییەكانی سوریا بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە وڵاتەكەی خۆیان و پارێزگاری لە ئاسایشیان بكرێت”.

وەزیرە سورییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، “دەوڵەتی سوریا لە هەوڵی ئەوەدایە كۆمەڵێك ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئەو هاوڵاتییە سورییانە بگەڕێنێتەوە كە لە عێراق نیشتەجێ بوون”.

 

بابەتی پێشتر

مباپێ: کە بڕیارمدا ئاشکرایدەکەم و ئامانجمان بەرانبەر بایرن ئاشکرایە

بابەتی دواتر

دوو مانگە چی دەكات لە كۆشكی سپی؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share