سەرۆکی داهاتووی ئێران بە دەست هەبوون لە کوشتنی سەدان کەسدا تۆمەتبار دەکرێت

دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران، بە جیاوازییەکی زۆر ئیبراهیم رەئیسی ڕکابەرەکانی جێهێشتووە و ئامادەیە بۆ سەرۆکی داهاتووی وڵات، لەم کاتەدا ڕێکخراوی لێبوردنیی نێودەوڵەتی تۆمەتی دەست هەبوون لە کوشتنی دەیان کەسدا، داوای لێکۆڵینەوە دەکات.

لە ساڵی 1988 دا زیاتر لە هەزار زیندانی بە دەستوری “روحوڵا خومەینی” ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئەوکاتی ئێران لە سێدارەدران، ئیبراهیم رەئیسی ئەوکات جێگری سەرۆکی داواکاریی گشتی تاران و ئەندامی لیژنەی لەناوبردنی زیندانیان بووە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئاماژەی بەوەکردووە، “ئیبراهیم رەئیسی بە تۆمەتی کوشتن و ئەشکەنجەدان دژی مرۆڤ لە ساڵی 1988 دا تۆمەتبارە”.

ڕاگەیەندراوەکەی لێبوردنیی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەدەکات، “جگە لە کوشتاری 1988 کوشتنی بەشێک لە خۆپیشاندەرانی ساڵی 2019 دەکەوێتە ئەستۆی ئیبراهیم رەئیسی، چونکە خەڵکێکی زۆر لەو خۆپێشاندانانەدا دەستگیرکراون، لە کاتێکدا رەئیسی سەرۆکی دادی ئێران بووە.

لێبوردنیی نێودەوڵەتی داوای دروستکردنی میکانزمێکی هاوسەنگی کردووە بۆ سەپاندنی تۆمەتەکانی کوشتن و کردارە دژە مرۆییەکان دژی بەرپرسانی ئێران.

ساڵی 1988 بە فەرمانی روحوڵا خومەینی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەو زیندانیکراوانەی بەهۆی جیاوازی بۆچوونی سیاسییەوە دەستگیرکرابوون لە سێدارەدران، زیندانیکراوان بەشێکیان سەربە موجاهیدنی خەڵق و ڕێکخراوە کۆمەنیستییەکان بوون، هاوکات بەشێکی دیکەی زیندانیان کوردبوون و لە دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان سەرانی شۆڕشی ئیسلامی و کورد دەستگیرکرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین پەیامی ئیسرائیل لەبارەی کۆتاییهاتنی جەنگ

ئیسرائیل رایگەیاند، “مانەوەی هەتاهەتایی وڵاتەکەمان مسۆگەرە”. نووسینگەی بـ.ـنیامین نـ.ـاتانـ.ـیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیـ.ـسرائیل رایگەیاند، شەوی رابردوو سەرۆک وەزیرانی ئیسـ.ـرائیل…
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕێگەمان بە تێپەڕینی هیچ کەشتییەک نەداوە بە گەرووی هورمزدا

سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، ڕێگەمان بە تێپەرینی هیچ کەشتییەک نەداوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، زیاتر لە 10…
Total
0
Share