قوباد تاڵەبانی: دەستبەجێ پابەند دەبین بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە

لە پاش پەسەندكردنی بودجەی عێراق، قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا وتی، “هەموولایەك دڵنیا دەكەینەوە كە دەستبەجێ پابەند دەبین بە بودجەوە”.

لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا درەنگانێكی شەوی ڕابردوو لە بەغداد، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “بودجە پەسەند كرا، هیوادارین ببێتە هۆی گەڕانەوەی سەقامگیریی ئابوریی عێراق و باشتركردنی دۆخی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان”.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، “ئەم بودجەیە كە گەیشتووەتە ئەنجام دەرئەنجامی گفتوگۆ و كۆبوونەوەیەكی دوور و درێژ بوو، ئەم دەستكەوتە دەستكەوتی تەنها قوباد و تاكە كەس و تاكە لایەنێك نییە، بەڵكو دەستكەوتی هەموو ئەوانەیە كە ماندوو بوون پێوەی”.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتیشی، “ئەم دەستكەوتە دەستكەوتی هەموو ئەوانەیە كە بەشداربوونە تێیدا، لە سەرۆككۆمارەوە تا ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوەند و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و كوتلە كوردستانییەكان و هاوپەیمانیی هیوا و فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی و ئەندامانی لیژنەی دارایی، هەروەها سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرجەم سەركردە سیاسییەكانی هەرێم بەردەوام لەسەر خەت بوونە”.

قوباد تاڵەبانی سوپاسی تیمی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كورستانیشی كرد و ئاشكرایكرد، “ئەم دەرئەنجامە كۆتایی ڕێگاكەمان نییە بەڵكو دەستپێكی ڕێگایەكی نوێیە و هیوادارین ببێتە باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و هەڵدانەوەی پەڕەیەكی نوێ لەنێوان هەردوولا”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئێمە هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە دەستبەجێ پابەند دەبین بە جێبەجێكردنی ئەم یاسایە و وەزارەتەكان ئاگادار دەكەینەوە كە پەیوەندی بە ناوەندەوە بكەن و ئامادەیی جێبەجێكردنی بودجە دەربڕن”.

تەواوی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی..

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین هه‌موو لايه‌ك پابه‌ندى یاسای بودجە بن

بابەتی دواتر

نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا لە یاریكردن بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share