لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆببنەوە، پێشهاتە نوێیەكانی كۆرۆنا تاووتوێدەكرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی كە ئەندامی لیژنەكەیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بڕیارە كەمێكی دیكە كاتژمێر 10:30 خولەك كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا دەستپێبكات”.

پارێزگاری سلێمانی ئاشكراشیكرد، “سەرەتا گوێ لە ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دەكرێت سەبارەت بە پێشهاتە نوێیەكانی كۆرۆنا، دواتر لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتانە پێشنیاز بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا دەخرێنە ڕوو”.

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم بەشێوەیەكی زۆر، پرسی كەرەنتین یەكێك لە بژاردەكانی بڕیارەكانی لیژنەكە دەبێت.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دەست بەسەر بڕێكی زۆری "گۆشتی خراپ"دا گیرا

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، سێشەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share