رێگای دۆڵی بالیسان چاكدەكرێتەوە و قیرتاودەكرێت

بە بودجەی نزیكەی 7.7 ملیار دینار رێگای دۆڵی بالیسان چاكدەكرێتەوە و قیرتاودەكرێت.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەمیانەی بەسەركردنەوەی پرۆژەكەدا رایگەیاند، خۆشبەختانە بەشێوەیەکی باش کارکردن تیایدا دەستیپێکردوەتەوە.

وتیشی، “ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت، ھیوادارین پێش وەرزی زستان تەواوبێت و بخرێتە خزمەتی ھاوڵاتییانەوە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بە درێژایی 23کم رێگاکە چاک دەکرێت و بودجەی پرۆژەکەش زیاتر لە حەوت ملیار و 698 ملیار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیگەرانە لەو گرژیانەی کە لەم دواییانەدا لە گوندی لاجـ.ـان روویانداوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجـ.ـان بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی…
Total
0
Share