ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، 10 ملیۆن دۆلار تەرخاندەكات بۆ هەر كەسێك زانیاری لەسەر سەلیم عەیاش، تۆمەتبار بە كوشتنی ڕەفیق حەریری، سەرۆكوەزیرانی كۆچكردووی لوبنان ئاشكرابكات.
پێگەی (Rewards for Justice)ی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە تویتەر بڵاویكردەوە، بەدوای سەلیم عەیاش دەگەڕێت كە “ئەفسەرێكی گەورەیە لە یەكەی تیرۆری سەر بە ڕێكخراوی حزبوڵای لوبنانی”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، خەڵاتەكە كە دەگاتە 10 ملیار دۆلار بەهەمان شێوە بەرامبەر پێشكەشكردنی “زانیارییە كە ببێتە هۆی ڕێگری لە عەیاش لە ئەنجامدانی كاری تیرۆرستیی نێودەوڵەتی دژ بە كەسانی ئەمریكی یان دامەزراوە ئەمریكییەكان”.
REWARD! Up to $10 Million
Salim Jamil AyyashSalim Ayyash is a senior member of Lebanese Hizballah’s hit squad, Unit 121. He led a hit team that killed a former Lebanese prime minister and has sought to harm U.S. military personnel.
Help us find this killer. #Salim_Ayyash pic.twitter.com/BAN9rVSrCA
— Rewards for Justice (@RFJ_USA) March 29, 2021
سەلیم جەمیل عەیاش (57 ساڵ) لە ئابی ڕابردوو بە كوشتن و ئەنجامدانی كاری تیرۆرستی پەیوەندیدار بە كوشتنی حەریری و 21 كەسی دیكە تۆمەتباركرا، دادگاییەكەی بە غیابی بوو و تۆمەتبار تائێستا بە ئازادی ماوەتەوە.
لە 14ی شوباتی ساڵی 2005 ڕەفیق حەریری کەسایەتیی سیاسی و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری لوبنان، لە تەقینەوەیەکی بەهێزدا کە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی لە ناوەڕاستی بەیروت-ی پایتەختدا کردبووە ئامانج، لەگەڵ 21 کەسی دیکە کوژران و 226 کەسیش برینداربوون.
س: RT