تەقەكەرێك لە سلێمانی دەستگیركرا

تۆمەتبار و چەكە دەستبەسەرداگیراوەكەی

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان دەستگیركردووە كە تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردبوو.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئازار بڵاویكردەوە، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەسەر كێشەی هۆڕن لێدان، تۆمەتبارێك تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كرد و هەڵات.

ئاشكراشیكرد، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەكەی تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەیدا.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، تۆمەتبار (د.خ.ح.) لەدایكبوی 1996 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئۆتۆمبێلی تۆمەتبار
بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی هاوردە و مامەڵەی ئۆتۆمبێلەوە چەند بڕیارێكی دەركرد

بابەتی دواتر

لەبارەی شیری قوتووی منداڵان لە سلێمانی هۆشداری دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share