ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەسەر پشکی هەرێم

کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کۆتای هات و کوتلە شیعییەکان بۆچونی خۆیان لەسەر شێوازی ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم و پابەندبوونی هەردولا خستووەتە ڕوو.

لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەکە هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی ڕایگەیاندووە، ” لە کۆبونەوەی کوتلە شیعییەکان ئەو گۆرانکاریانەیان خستە ڕوو کە لە ریکەوتنەکەی پێشودا لەگەڵ وەفدی هەرێم کردویانە و چەند گۆڕانکارییەکیان لە دەقی ڕێککەوتنی پێشویاندا لەگەڵ شاندی هەرێمدا کردووە، دیارتریینیان ئەوەیە کە رێگەی مەقاصەیان بریووە و باسی ئەوەیان لابردووە ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەند نەبوو ئەوا بەغداش هیچ برە پارەیەک نەنێرێت”.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە ئەم دەقە نوێیە بدرێتە دەست شاندی هەرێم و شاندەکە بۆچوونی خۆی لەسەر ئەو پرسە دەرببڕێت.

بڕیارە سبەی شاندی هەرێم بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەدا لە بەغداد ئامادەبێت و پێش پڕۆسەی دەنگدان لەسەر مادەکانی پەیوەست بە هەرێم ڕێککەوتن بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستپێده‌كەن

دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستپێده‌كەن. دوای ئەوەی…
Total
0
Share