مەزڵوم عەبدی لەسەر سزای چیچەک کۆبانێ هاتە دەنگ

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، ئەوەی تورکیا دژی چیچەک کردوویەتی دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “چیچەک کۆبانێ کە ساڵی 2019  لە خاکی سوریاوە فڕێندرا و لە دادگایەکی تورکیا سزادراوە دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە”.

عەبدی نوسیویەتی، “چیچەک یەکەم کەس نییە کە ڕوبەڕووی زوڵم دەبێتەوە و دۆسیەی چیچەک دۆسییەی ئێمەیە و تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ گەڕانەوەی چیچەک بە سەلامەتی”.

 

سێ ڕۆژ پێش ئێستا دادگای سزا قورسەکانی شاری ڕوحا سزای بەندکردنی هەتا هەتایی بەسەر چیچەک کۆبانێدا سەپاند لە کاتێکدا ئەو کچە خەڵکی تورکیا نییە.

لە ساڵی 2019 دا چیچەک کۆبانێ لە نزیک عەین عیسا لە ڕۆژئاوای کوردستان بە برینداری کەوتە دەست چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و دواتر درایەوە دەست سوپای تورکیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەدات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، پلان و رێگاچارەسەری پێویست بۆ کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: بە شەهیدبوونی پۆلێک جوامێری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەناخی دڵەوە خەمباربووین

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، رایگەیاند، بە شەهیدبوونی پۆلێک جوامێری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەناخی دڵەوە خەمباربووین. مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە…
Total
0
Share