پۆلیسێک بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لە دەستدا

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی تەزوی کارەباوە پۆلیسێکی تەمەن 59 ساڵ لە ماڵی خۆی دەستکاری کارەبای کردووە و پاشان کارەبا گرتوویەتی و گیانی لە دەستداوە.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ” نیوەڕۆی ئەمڕۆ 26 ی ئازار، تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (علی سعید میران) لەدایکبووی 1962 پیشە  پۆلیسی سنور، دانیشتووی قەزای  کەلار  هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو”.

لەسەر شێوازی گیان لە دەستدانەکەی پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە، ” بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵی خۆیان دەستکاری کارەبای کردوە و لەئەنجامدا کارەباگرتویەتی و گیانی لەدەستداوە”.

لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ئەو کەسە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە.

بابەتی پێشتر

ساڵی ڕابردوو کۆرۆنای گۆڕاو گەیشتووەتە سلێمانی

بابەتی دواتر

ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئۆجەلان ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share