ئۆجەلان قسەکانی تەواو نەکرد لەگەڵ بنەماڵەکەیدا پەیوەندییەکی داخرایەوە

نوسینگەی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕایگەیاند، دوای ماوەیەکی زۆر لە نەبوونی هیچ هەواڵێک لە ئۆجەلان ئەمڕۆ بنەماڵەکەی قسەیان لەگەڵ کردووە، “بەڵام پەیوەندییەکەی داخراوەتەوە”.

نوسینگەی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان(Asrin Law office ) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ 25ی ئازار ڕایگەیاندووە، “بنەماڵەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئەوەی لەگەڵ ئۆجەلاندا پەیوەندی بگرن لەلایەن داواکاری گشتییەوە بانگکراون و پەیوەندییەکی کورتیان کردووە، بەڵام پەیوەندییەکە داخراوەتەوە”.

ڕۆژی 16ی ئەم مانگە نوسینگەی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشکرایکرد، ” “ناتوانین بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی  بە ئۆجەلانەوە بکەین نیگەرانین لە باری تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجەلان، بەدواداچوونی جدی دەکەین بۆ وەرگرتنی زانیاری نوێ، هەندێکجار لە تۆڕە کۆمەڵایاتیەکان دەنگۆی کۆچی دوایی ئۆجەلان بڵاودەبێتەوە، نازانین سەرچاوەی ئەو دەنگۆیانە لە کوێ سەر هەڵدەدەن”.

ئەگەرچی نوسینگەی پارێزەرانی ئاماژەیان بە ناوی ئەو کەسە نەکردووە کە قسەی لەگەڵ ئۆجەلان کردووە، بەڵام پێدەچێت وەک هەمیشە پەیوەندییەکە لەگەڵ محەمەد ئۆجەلانی برایدا ئەنجامدرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران بەناونیشانی “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و جەختدەکەنەوە لە دانیشتنی…
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رایدەگەیەنێت، داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر…
Total
0
Share