كۆشكی سپی دەیەوێت فەرمانی قەدەغەكردنی هەڵگرتنی چەك لە ئەمریكا دەربكات

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، كۆشكی سپی دەیەوێت فەرمانێك دەربكات بۆ قەدەغەكردنی هەڵگرتنی چەك لە ئەمریكا، پاش ئەوەی لە دوو ڕوداوی تەقەكردندا لەماوەی یەك هەفتەدا 18 كەس كوژران.

پاش ئەوەی لە ماوەی یەك هەفتەدا لە دوو ڕوداوی تەقەكردندا لە ئەمریكا 18 كەس كوژران، كۆشكی سپی دەیەوێت زنجیرەیەك فەرمان دەركات بۆ قەدەغەكردنی هەڵگرتنی چەك لەو وڵاتە، وەك ڕۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز ئاماژەی پێكردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، كە جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لەسەر هەمان ڕوداو داوای لە كۆنگرێس كرد یاسایەك لەبارەی هەڵگرتنی چەكەوە لە ئەمریكا دەربكەن.

بەڵام ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، كابینەكەی بایدن هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەكات كە هەنگاوێكی لەو جۆرە پێویستی بە دەركردنی یاسایەك نەبێت لەلایەن كۆنگرێسەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، كۆشكی سپیی ئەمریكا دەیەوێت زنجیرەیەك فەرمان دەربكات بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێت، لەبارەی قەدەغەی هەڵگرتنی چەكەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی ئەمڕۆی دراوەكان.. دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە "تەقەی لە باوكی خۆی كردبوو"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share