هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چالاكییەكانی دوو ساڵی ڕابردووی لە سوریا ئاشكرادەكات

كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی وەك دیارترین دەستكەوت ئاماژەپێداوە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دیاریترین ئەو چالاكییانە ئاشكرادەكات كە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئەنجامیداون و لەنێویشیاندا لەناوبردنی ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی ڕێكخراوەكە.

هاوپەیمانێتییەكە لە تویتێكدا دەڵێت، بەر لە دوو ساڵ داعش جەنگی باغۆز-ی دۆڕاند، بەمەش ڕێكخراوەكە هیچ ناوچەیەكی لەخاكی سوریادا لەژێردەستدا نەما.

لە تویتەكەدا دەركردنی داعش لە باغۆز وەك دوایین مۆڵگەیان لە سوریا بە دیارترین دەستكەوت ئاماژەی پێكراوە، دواتریش كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی ڕێكخراوەكە لە پڕۆسەیەكی سەربازیی ورددا ئاماژەی پێكراوە.

هەروەك ئاماژەی بە شوێنكەوتنی پاشماوەكانی داعش، هەڵگرتنەوەی مینە چێندراوەكانی و، دواتریش گەڕانەوەی 65%ی ئاوارەبووان بۆ ماڵ و جێگاكانیان وەك دیارترین دەستكەوتەكانی دیكە تیشكی خراوەتەسەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی چین: دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ڕابگرن

وەزارەتی دەرەوەی چین، داوای راگرتنی دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. وەزارەتی دەرەوەی چین، رایگەیاند، پاراستنی ئاسایش…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل: کورد لە سوریا تەنها بەهۆی ناسنامەکەیەوە ئاوارە دەکرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، پەیامێکی لەبارەی دۆخی کورد لە رۆژئاڤا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بێدەنگی مانای بێلایەنی نییە. وەزارەتی دەرەوەی…
Total
0
Share