سەرۆکی لوبنان بۆ ئەمریکا: فشار لە ئیسرائیل بکەن بۆ کشانەوە لە باشووری وڵاتەکەمان

جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان داوای لە ئەمریکا کرد، فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی بە تەواوی لە ناوچە داگیرکراوەکانی باشوور بکشێتەوە.

ئەم داوایەی عەون لە میانی دیدارەکەیدا بوو لەگەڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، بە ئامادەبوونی لیزا جۆنسۆن باڵیۆزی ئەمریکا لە لوبنان و مایکل لێنی، سەرۆکی لیژنەی چاودێریی وەستاندنی شەڕەکان.

جۆزێف عەون داوایکرد، واشنتن فشار بخاتە سەر تەلئەبیب بۆ وەستاندنی هێرشەکانی و کشانەوە لە گرد و خاکە داگیرکراوەکان و گەڕانەوەی دیلەکانی لوبنان.

جەختیشی کردەوە کە جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوانە لەگەڵ بڕیاری حکومەتی لوبنان بۆ چەکهەڵگرتن، یەکدەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل: ئێران دەست بە چالاكییە مووشەكییەكانی بكاتەوە دووبارە دەیكەینە ئامانج

ئیسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری ئیسڕائیل لە نوێترین لێدوانيدا رايگەیاند، ئەگەر ئێران بیر لە دووبارە چالاككردنەوەی سیستمی مووشەكی و…
Total
0
Share