ڕانیە.. تەرمی گەنجێك گەیەندرایە نەخۆشخانە

بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلەکەی گیانی لەدەستداوە

تەرمی گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە و پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسكیلەوە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار بڵاویكردەوە، كاتژمێر 06:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک بەناوی (ی.س.م.) لەدایکبووی ساڵی 2002 و ڕەگەزی نێر و كە پیشەی خوێندکارە و دانیشتوی ڕانیە-یە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە.

ئاشكراشیكرد، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، گەنجەکە لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان ڕانیە – دەربەند بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلەکەی گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، دوای پشتڕاستکردنی مردنەکەی لەلایەن پزیشکەوە دواتر تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری و لەوێش دوای ئەنجامدانی پشکنین تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاوڵاتییان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

لەبارەی بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی قەرزە کەڵەکەبووەکان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، ”ئەو بڕیارە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە”. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: سەرجەم تێبینی و كێشە هونەرییەكانی لیستی مووچەمان چارەسەركردووە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا سەرجەم تێبینی و كێشە هونەرییەكانی لیستی مووچەمان چارەسەركردووەو تیمە تەكنیكیەكانمان…
Total
0
Share