بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی ڕایگەیاندووە، دوو “ژنە تیرۆریستی داعش”یان دەستگیركردووە، یەكێكیان كاری كەفالەتی بۆ ڕێكخراوەكە كردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئازار، بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕایگەیاندووە، “لە ئۆپراسیۆنێكدا پشتبەست بە زانیاریی ورد، مەفرەزەكانی سەربە هەواڵگریی سەربازی بە هاوكاریی هێزەكانی لیوای 51، توانیان دوو ژنە تیرۆریست لە ناحیەی زابی سەربە كەركوك دەستگیر بكەن”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “دەركەوتووە ئەو دوو كەسە بە مادەی 4ی یاسای تیرۆر داواكراو بوون، یەكێكیشیان بەرپرسبووە لە كەفالەتەكانی داعش”.
ئاماژە بەوەشكراوە، “ئەو دوو ئەندامەی داعش پاش دەستگیركردنیان لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستیپێكردووە”.