ئەو هۆکارانەی بەرشلۆنەی کومانیان گەیاندە ئاستێکی بەرز

بوێری کومان و پلانی یاریکردنی، بەرشلۆنەیان گەڕاندووەتەوە سەر ئاستە بەرزەکەی پێشوو

پێکهاتەی بەرشلۆنەی سەردەمی ڕۆناڵد کومان بە تێپەڕبوونی کات باشتر دەردەکەوێت و لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەدا بەرانبەر ڕیاڵ سۆسیداد نمونەیەکی جوانی یاریکردنیان نیشاندا.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ئاماژەی بە بارودۆخی یانە کەتەلۆنیەکە کردووە و بڵاویکردووەتەوە، کە ڕۆژ بە ڕۆژ لەژێر سەرپەرشتی کومان بەرەو باشبوون و گەڕانەوە بۆ ئاستێکی ناوازە هەنگاو دەنێن، هۆکار و کلیلی کۆتا سەرکەوتنەکانیشیانی بۆ چەند خاڵێکی هونەری گەڕاندووەتەوە.

بەڵگەی ڕۆژنامە ئیسپانیەکە ئەوەیە، کە لە کۆتا 39 خاڵدا مێسی و هاوەڵانی توانیویانە 37 خاڵ کۆبکەنەوە و متمانە بەدەستبهێنن، ڕوبەڕوبوونەوەی سان سباستیانیش بەرانبەر ڕیاڵ سۆسیداد وەک نمونەیەک دەهێنێتەوە.

 

باڵەکانی بەرگری: لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەکاندا کومان بە پلانی 3-5-2 یاریکردووە، باڵەکانی بەرگری “ئەلبا و دێست”ی ڕاسپاردووە زیاتر بەرەوپێش هەنگاو بنێن، ئەوەش پانتاییەکی باشتری لە ڕووی هێرشبەریەوە بە پێکهاتەکە بەخشیوە.

 

دی یۆنگ لە سەنتەر: بەپێی پلانی نوێی کومان، هێڵەکان زیاتر لەیەکدی نزیکدەبنەوە، لە ئێستادا باشتر پاڵپشتی یەکتردەکەن و سەرەڕای ئەوەی دی یۆنگ زیاتر لە سەنتەری یاریگا کاردەکات دەتوانێت باشتر بچێتە نیوە یاریگای یانە ڕکابەرەکانەوە.

 

بوسکێتس و جموجۆڵی کەمتر: کێشەی بۆسکێتس لەگەڵ ڕاهێنەرانی دیکە بوونی مەودایەکی فراوان بوو کە ناچاربوو ڕوماڵیان بکات، بەڵام بەهۆی نزیکبوونەوەی هێڵەکانەوە لە ئێستادا کەمتر جموجۆڵدەکات و ئەوەش وایکردووە کەمتر ماندووببێت و لە ڕووی تاکتیکیەوە بەشداری بونیادنانی هێرشەکان بکات.

 

سەربەستی مێسی و دیمبێلی: دیمبێلی و مێسی سەربەستی زیاتریان بەدەستهێناوە لە چوونە ناو یاریگای یانە ڕکابەرەکان و ئەرکە بەرگرییەکانیان کەمبووەتەوە، ئەوەش وایکردووە بگەڕێنەوە سەر ڕێڕەوی تۆمارکردنی گۆڵ.

 

بوێری کومان: ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکە بە شێوازی خۆی بەردەوامبوو و ئاڵای سپی هەڵنەکرد، تاوەکو ئەوکاتەی توانی تەواوی پلان و بیرۆکەکانی بچەسپێنێت، بەتایبەت دوای وەرگرتنی متمانە لە خوان لاپۆرتای سەرۆکی نوێ چاوەڕوانی باشتریشی لێدەکرێت.

 

متمانە بە گەنجان: بە پێچەوانەی کیکی سیتیێن و ڤاڵڤێردی، کومان متمانەی بە یاریزانە لاوەکان بووە و دەرفەتی باشتری پێداوون، لەم ڕێگەیەوە کەلێنی پێگەکانی بەرگری و ناوەندی بەتەواوی پڕکردووەتەوە لە نمونەی پێدری و ئاراوخۆ و دێست و مینگوێزا.

بابەتی پێشتر

دەمیرتاش: هەوڵی ئەردۆغان بۆ قەدەغەكردنی هەدەپە نایاساییە

بابەتی دواتر

گەوهەرێكی ئیتاڵی یانەی پیسکارا دەکاتە قوربانیی خوێندنەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share