وەزارەتی نەوتی عێراق وەبەرهێنان لە گازی سروشتیدا زیاد دەكات

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكردووە، پلانی وەبەرهێنانی لەو گازەی لەگەڵ نەوتدا دەردێت جێبەجێكراوە، بەرهەمی گازی سروشتیی عێراق گەیشتووەتە 110 ملیۆن پێی چوارگۆشەی ڕۆژانە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا.

ئەمڕۆ شەممە 20ی ئازار، حامد زوبەیعی، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاشكرایكردووە، “لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، زیادبوونێك لە بەرهەمهێنانی گازی سروشتیی هەریە بە بڕی 50 ملیۆن مەتر چوارگۆشە لە كێڵگەی نەوتی باكوور، هەروەها 60 ملیۆن مەتر چوارگۆشە لە كێڵگەكانی باشووری عێراق”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، “كێڵگەكامی باشووری عێراق توانای هەیە تا 120 ملیۆن پێی چوارگۆشە گاز بەرهەمبهێنێت”.

ئەو هەنگاوانەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەكاتێكدایە، تا ئێستا عێراق نەیتوانیوە سوود لەو گازە سروشتییە ببینێت كە لەكاتی دەرهێنانی نەوت بەهەدەر دەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە عەبدولواحید: داوامکرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا خەرجبکرێت

وەزیری ژینگەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی عێراق کۆبووەتەوە. سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی…
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق ناکشێنەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کۆتاییان…
Total
0
Share