بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی هەواڵی ئێرانی محەمەد ڕەزا شەجەریان، کە بە “مامۆستای ئاواز و پاشای مۆسیقای ئێران” ناو دەبرا ئێوارەی ئەمڕۆ 8ی تشرینی یەکەم کۆچی دواییکرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی ئێران، محەمەد ڕەزە شەجەریان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوای چوار ساڵ لە ڕوبەڕوبونەوەی شێرپەنجە کۆچی دواییکرد.
شەجەریان ماوەی چوار ساڵە لە ڕێگەی نەخۆشخانەدایە و ماوەی هەفتەیەیەک کە دۆخی تەندروستی بە تەواوی تێکچووە و لە نەخۆشخانەی جەم لە تارانی پایتەختی ئێران لەژێر چاودێریی چڕدا بووە.
یەکێک لە پزیشکەکان لە نەخۆشخانەی جەم لە تاران بە ئاژانسەکانی هەواڵی ڕاگەیاندووە، لەماوەی دوو هەفتەدا دۆخی تەندرووستی ئهو هونهرمهنده خراپ بووە و لەژێر چاودێریی چڕدا بووە.