بە واژووی ئەردۆغان تورکیا لە ڕێکەوتنامەی ڕێگری لە توندوتیژی دژی ژنان هاتە دەرەوە

حکومەتی تورکیا بە واژووی ئەردۆغان لە ڕێکەوتنامەی “ڕێگری لە توندوتیژی دژی ژنان و توندوتیژی خێزانی” هاتە دەرەوە.

دەرچوونی تورکیا لە ڕێکەوتنی نێودەوڵەتی شورای ئەوروپا یان Conventionی ئەوروپا بە واژووی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆتایی هاتووە و تا ئێستا هۆکارێکی ڕون لەو بارەیەوە ڕانەگەیەندراوە.

زوهرا زەمرد سلجوق، وەزیری کاروباری خێزان لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “دەرچوونی تورکیا لە ڕێکەوتنامەکە هیچ لە دۆخی ژنان و خێزانەکانی تورکیا ناگۆڕێت، چونکە یاسای بنەڕەتی لە تورکیا مافی ژن و خێزانی دەستەبەر کردووە”.

تورکیا 10 ساڵ پێش ئێستا ئەو ڕێکەوتنامەیەی واژوو کردبوو، کە ئەوکات ڕایگەیاندبوو دەستکەوتێکی گرنگە بۆ خێزان و ژنانی تورکیا.

توندوتیژی خێزانی و توندوتیژی دژ بە ژنان یەکێکە لە کێشە گەورەکانی تورکیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان چەندینجار خودی خۆی ناڕەزایەتی دەربڕییوە و بەڵێنی ڕیشەکێشی کێشەکەی داوە.

ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی ئیستەنبول لە ساڵی 2011 دا لەلایەن چەندین وڵاتەوە واژوو کرا کە وڵاتانی ئەندام پەیوەست دەکات بە گرتنەبەری یاسایی دژی ئەو کەسانەی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان دەکەن و ڕێگری دەکات لە دەستدرێژی سێکسی و خەتەنەی کچان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای گیانلەدەستدانی حاجییان وڵاتێکی دراوسێی عێراق هەڵمەتی دەستگیرکردن دەستپێدەکات

وڵاتی ئوردن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە گیانلەدەستانی دەیان حاجیی وڵاتەکەی لە سعودیە، هەڵمەتی دەستگیرکردنی راگەیاند. ئەمڕۆ هەینی، موهەنەد…
Total
0
Share