لیژنەی پەروەردە ئەو بڕیارانە ئاشکرادەکات “لە بەرژەوەندی خوێندکارانی 12 دراوە”

سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد لەگەڵ وەزیری پەروەردە گفتوگۆیان کردووە و چەند بڕیارێکیان لە بەرژەوەندی خوێندکارانی پۆلی 12 دەرکردووە.

عبدالسلام دۆلەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام لە پەیوەندیدا بووین لەگەڵ بەڕێز وەزیری پەروەردە ، بەسوپاسەوە ژمارەیەک بریاری گرنگیان داوە لە بەرژەوەندی قوتابیان وەک :

1-لە ھەفتەیەکدا تەنھا دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێن.

2-لیژنەیەکی پسپۆڕ و شارەزا پێکھاتووە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرام ( منھج) ، وەک پێشتریش ڕایانگەیاندبوو مەنهەج بە گوێرەی ڕۆژەکانی خوێندنی وەرزی دووەم دیاری دەکەن و پێش دەستپێکی خوێندنی وەرزی دووەم ئەوبابەت و بەندانەی پێویست نین ڕایدەگەیەنن .

3- بۆ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم 13ڕۆژ مۆڵەتی دیکە دراوە بە قوتابیان.

4- داوامان لە  وەزارەتی پەروەردە کردووە کەوا تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە 19 ی 6 پێشبخەن بەجۆرێک 40 ڕۆژ  لەبەردەم قوتابیان بێت بۆ باشتر خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی وزاری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی گەرمیان: مووچەی چوار مانگی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکان دابەشکرا

ئیدارەی گەرمیان، ڕایگەیاند، مووچەى چوار مانگی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکان دابەشکرا. ئیدارەی گەرمیان، ڕایگەیاند، دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا،…
Total
0
Share