ڤیدیۆ.. بە فیشەکی هێزە ئەمنییەکانی کرماشان هاوڵاتییەک کوژرا

لە کاتی گردبوونەوەی کۆمەڵێک هاوڵاتیی کورد لە گەڕەکی دەڕەدرێژی شاری کرماشان، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خەڵکی کردووە و کەسێک کوژراوە و هاوڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری کرماشان ئاشکرایدەکەن، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی گەڕەکەکە تەقەکراوە و گەنجێک بەناوی “سیروان محەمەد” بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

لەگەڵ کوژرانی ئەو گەنجەدا کەسێکی دیکەش بەناوی عەلی ئەحمەدی کە تەمەنی 70 ساڵە بریندار بووە، بەڵام بەهۆی سوکی برینەکەیەوە باری تەندروستی جێگیر بووە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایدەکەن کە ئەو دوو هاوڵاتییە لە پەیڕەوانەی “ئەهلی حەق” بوون و ئاینیان یارسانی بووە.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق دەنگی لەسەر دەدرێت

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکان گفتوگۆی پڕۆژە یاسای بودجە دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەو خشتەیەی مووچە بڵاوكراوەتەوە فەرمیی نییە و…
Total
0
Share