وێنە.. ژنێکی جادوگەر دەستگیرکرا

پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکرد دوای گەڕانێکی زۆر توانیویانە ژنێکی جادوگەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا کە بۆ فێڵ و جادوو بەکاریهێناوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی دهۆک دەڵێت، “ئەمڕۆ 18 ی ئازار، لەلایەن بنکەی پۆلیسی ماڵتای توانیومانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەین کە چەندین کەلوپەلی بەکارهێناوە بۆ جادوو و فێڵ”.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی دهۆک ژنەکە تەمەنی 49 ساڵە و پێشوتر زانیاریان لەسەری هەبووە و لە هەوڵدابوون بۆ دەستگیرکردنی و لەکاتی دەستگیرکردنەکەیدا دەستگیراوە بەسەر “نووشتە، قفڵ و کلیل، هەندێک نووسین لەسەر پارچە کاخەز و پەڕۆ و گەلێک کەلوپەلی دیکە کە بەکارهاتووە بۆ فێڵ و جادوو لەو کەسانەی داواکراوە لێی”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی داوادەکات کوتان بە ڤاکسینی ئەسترازینیکا ڕانەگیرێت

بابەتی دواتر

لە ڕۆژێکدا کوشتارگەی سلێمانی 191 تۆن و 400 کیلۆ گۆشتی ڕەوانەی بازاڕ کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share