کەشناسێک: هەورەبروسکەی بەهێز بەڕێوەیە و داوا لە هاوڵاتییان دەکەم نەچنە شوێنی بەرز

شارەزایەکی بواری کەشناسی داوا لە هاوڵاتییان دەکات نەچنە شوێنی بەرز، ناوچەی شاخاوی و ژێر درەخت، بەهۆی ئەوەی “هەورەبروسکەی بەهێز” بەڕێوەیە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لەئێستادا باران و هەورەبروسکە داخڵی بەشێک لە ناوچەکان بوون و له کاتەکانی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ بەولاوە، کاریگەریی حاڵەتی دەریای سور و مەداری زیاتر دەگات، بەرفراوان دەبێت و ناوچەکان بەگشتی دەگرێتەوە.

دەشڵێت، بارانەکە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازه و لە هەندێک شوێن تەرزە دەبارێت و خێرایی با لەکاتی تاوەکاندا، زیاتر دەبێت، هەروەها کۆتایی بە خۆڵبارینیش دەهێنێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی داواش لە هاوڵاتییان دەکات، “نەچنە ناوچەی بەرز و شاخاوی و ژێر درەخت، کە لە دەرەوەش بوون، تا دەکرێت لە شوێنی پارێزراو بمێننەوە و بچنە ناو ئۆتۆمبێلەوە، پێویستە شوانکارانیش ئەمڕۆ ئاژەڵەکانیان نەکەنە دەرەوە بۆ سەلامەتیی خۆیان و ئاژەڵەکانیان، چونکە هەورەبروسکەی بەهێز لەئارادایە، نزمن و لە زەوی دەدەن”.

شاڵاو هیدایەت ئەوەشیخستووەتەڕوو، کاریگەریی ئەو حاڵەتەی باران و هەورەبروسکەیە، سبەی بەرەبەیان بەگشتی کۆتاییدێت .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەڵەبجەوە بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، شەقامی گشتیی سەنتەری شارەکە فراواندەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش لێکۆڵینەوە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵه‌بانی له‌ هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی: ئاینده‌ی میله‌ته‌كه‌م گه‌شه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی تشرینی دووه‌م، هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی چالاكییه‌كانی ڕۆژی دووه‌می ده‌ستپێكرد، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی…
Total
0
Share