لە کۆبوونەوەی کاتژمێر 7:٠٠ ی ئێوارەی ئەمڕۆ 18 ی ئازار، بە دەنگی 50 کۆ یەک هەموارە کۆنەکەی پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی پەسندکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی هیوا بەشداریان نەکرد و به پشتبهستن به زۆرینهی سادهی واتە ٥٠ کۆ یەک دهقی پرۆژهی ههمواری یاسای ژماره 30ی ساڵی 2005ی دادگای باڵای ئیتیحادی پهسندکرا.
لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا بڕیاردرا سبەی 19 ی ئازار کاتژمێر 1:00 کۆبوونەوە دەستپێبکاتەوە و پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بخرێتە دەنگدانەوە.