قوباد تاڵەبانی بەدواداچون بۆ شوناسی ڕوفاتی ئەنفالکراوان دەکات

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، لە دەزگای شەهیدانی عێراق بەدواداچوون بۆ شوناسی ڕوفاتی ئەنفالکراوان دەکات و هەڵدەدات بۆ دروستکردنی هەماهەنگی زیاتری نێوان وەزارەتی شەهیدانی هەرێم و دەزگای شەهیدانی عێراق.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاندووە، ” قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە یاوەری تەیمور تاقانەی بەجێماوی ئەنفال سەردانی دەزگای شەهیدانی عێراقی كرد و لەبارەی ڕوفاتی ئەنفالەكان و پشكنینی كەسوكاریان لەگەڵ بەرپرسانی دەزگاكە گفتوگۆی كرد”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، “لە کۆبوونەوەکەدا ئەمڕۆ 18 ی ئازار کە لە بەغداد بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم لەگەڵ (عبدالإله النائلي) سەرۆكی نوێی دەزگای شەهیدانی عێراق لەبارەی پرسەكانی پەیوەست بە شەهیدان و بەجێماوانی ئەنفال و كیمیاباران گفتوگۆیان كرد، هەروەها هەماهەنگی نێوان وەزارەتی شەهیدانی هەرێم و دەزگای شەهیدانی فیدراڵیان خستە بەرباس بۆ دەستپێكردنی پشكنینی DNA لەسەر ڕوفاتی ئەنفالەكان و ناسینەوەی شوناسیان”.

لەبەشێكیتری كۆبوونەوەكەدا رێكارەكانی وەرگرتنی سەمپڵی خوێن لە بەجێماوانی ئەنفال تاوتوێ كرا بەمەبەستی پشكنین، دواتر لەبارەی ماف و چۆنییەتی خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەردەوامی پەیوەندییەكان لە داهاتوودا.

لای خۆشییەوە تەیمور وەك تاقانەی بەجێماوی ئەنفال داواكاریی كەسوكاری ئەنفالەكانی گەیاندە دەزگای شەهیدان و سەرنج و پێشنیاری جۆراوجۆری پێشكەش كرد لەبارەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و پشكنینەكانی كەسوكاری ئەنفالەكان.

بابەتی پێشتر

بەشە خۆراكی مانگانەی ژمارەیەك توێژ ڕادەگیرێت

بابەتی دواتر

لاپۆرتا بۆندی سوپرایز پێشکەشی مێسی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share