سلێمانی.. ڕوداوێكی هاتوچۆ لە شەقامی سالم پێنج برینداری لێكەوتەوە

ئۆتۆمبێلێك بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی ڕویدا و بەهۆیەوە پێنج كەس برینداربوون و بەڕێوبەری سەنتەری فریاگوزاریش دەڵێت، تەندروستی دووانیان ناجێگیرە.

ڕوداوەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئازار لە نزیك پردی خەسرەو خاڵ لەسەر شەقامی سالم لە سلێمانی ڕویدا.

سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری خێرا لە سلێمانی (122) بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئۆتۆمبێلێك بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە خۆی كێشاوە بە عەمودێكدا و وەرگەڕاوە، عەمودەكەش بەر ئۆتۆمبێلێكی دیكە كەوتووە.

وتیشی، “بەهۆی ڕوداوەكەوە پێنج كەس برینداربوون كە برینی دووانیان كاریگەرە و تەندروستییان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشكدان”.

جگە لەو دوو ئۆتۆمبێلە، چەند ئۆتۆمبێلێكی دیكەش زیانی جۆراوجۆریان بەركەوتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوبوون. حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی راگەیاندنی…
زیاتر ببینە

رەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.. کارتەکانتان دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی سلێمانی، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە بچن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، ئاشکرایکردووە، هەر هاوڵاتییەک کارتەکەی وەرنەگرێتەوە دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغداد.…
Total
0
Share