لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی لەبارەی نەورۆزەوە چەند بڕیارێكی دەركرد

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوە كۆرۆنا لە سلێمانی چەند بریارێكی تایبەت بە نەورۆز دەركرد، ڕێگا لە ئاهەنگ نەگیراوە و تەنها داوای پابەندبوونی هاوڵاتییان كراوە بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و شەقامی سالمیش بەڕووی ئۆتۆمبێلدا داخرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی، بە سەرپەرشتیی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ نەدراوە و چەند بڕیارێک دەرکران گرنگترینیان، “تەندروستیی سلێمانی پشكنین و كێوماڵی بەدەوام بۆ هاوڵاتییان و گەشتیاران دەكات”.

خاڵێكی دیكەی بڕیارەكەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی ئەوەیە، “لە 19 تا 21ی ئازار شەقامی سالم لە بەردەم یانەی ئەندازیارانەوە تا ئوتێلی سلێمانی پاڵاس بە ڕووی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێت”.

 

بابەتی پێشتر

کات و وادەی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریکرا

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. 541 توشبووی نوێ تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share