داوای بڕینی بەشەخۆراكی هەندێك لە موچەخۆران دەكرێت

لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە، چەند پێشنیازێكی بۆ چارەسەری كێشەی كۆبۆنی خۆراك خستوەتەڕوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار، فەلاح عەبدولكەریم، ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، سێ پێشنیاز خراونەتەڕوو بۆ چارەسەری كێشەی كۆبۆنی خۆراك.

لەبارەی ئەو پێشنیازانە ئەندامەكەی لیژنەی ئابوری ئاشكرایكردووە، “پێشنیازێك بریتییە لە بڕینی كۆبۆنی خۆراكی ئەو كەسانەی موچەكانیان لە سەروی ملیۆنێك دینارەوەیە”.

سەبارەت بە خاڵەكانی دیكەی پێشنیازەكە ئەوەی خستوەتەڕوو، دابینكردنی پارە بۆ وەزارەتی بازرگانی بۆ دابینكردنی شتومەكەكانی دابەش دەكرێن، هەروەها هاوڵاتییانی سوودەمەند سەرپشك بكرێن لەنێوان ئەوەی شتومەكە خۆراكییەكە وەربگرن یان پارە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لای خۆیەوە حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “وه‌زیرى بازرگانىی عێراق، دڵنیاییداوه‌ له‌وه‌ى كه‌ ئاماده‌ن بۆ دابه‌شكردنى 4 مادە سەركییەكەی خۆراك بە كۆبۆن”.

بابەتی پێشتر

سوپای عێراق كەلوپەل و ئۆتۆمبێلی سەربازیی نوێی لە هاوپەیمانان وەرگرت

بابەتی دواتر

بە فەرمی داواكراوە دۆسییەكەی غالب محەمەد بگوازرێتەوە بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share