وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ لێخۆشبوونى 15%ی قەرزی هاوڵاتییان دەردەکات

هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ لێخۆشبوونى 15%ی قەرزی هاوڵاتییان دەردەکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هەفتەى داهاتوو وەزارەتى دارایی و ئابوریى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات و تیایدا رێنمایی بۆ لێخۆشبوونى 15%ی قەرزە حکومییەکانى سەر هاوڵاتییان دەردەکات.

لە رێنماییەکاندا مەرجى لێخۆشبوونى 15%ی قەرزەکان، دانەوەى سەرجەم قەرزەکانى کەڵەکەبووە تاوەکو کۆتاڕۆژى ئەمساڵ.

لێخۆشبوونەکە قەرزی خانووبەرە، کشتوکاڵ، پیشەسازی، نیشتەجێکردن و گەشتیاری دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share