وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، “ژمارەی پڕبوونی قەرەوێڵەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، “زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و ڕێژەی توشبوون 7.8% تومارکراوە و لە ڕۆژانی داهاتووشدا پێشبینی زیاتریش دەکرێت”.

وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بەپێی پێوەرەکان، ڕێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر توشبوویەك زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکانیش لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە ئەمەش گواستنەوەی بەربڵاوی نێو کۆمەڵگا دەگەیەنێت”.

د.سامان بەرزنجی داوایكردووە، “تکایە پاڵپشتیی ڕێکارەکان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپارێزین”.

ئەوەشی وتووە، “لەکاتی بوونی نیشانەکان سەردانی سەنتەرەکانی کۆرۆنا بکەن بۆ پشکنین و چارەسەرکردن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ کامیل: لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی بەشەئاردی هەشتەم دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەشەئاردی هەشتەم. دەشڵێت، بەم نزیکانە دەستدەکەن بە ئامادەکارییەکان…
زیاتر ببینە

 نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرێتی خۆسەری ڕۆژئاوا لە هەرێم: سێ ئەندامە دەستگیركراوەكەمان لای پارتین

پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێگەی سەرۆكایەتیی هەرێمەوە بە نوێنەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای وتووە، سێ كەسە دەستگیركراوەكە لای پارتین، نوێنەرایەتییەكە لە…
Total
0
Share