ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی بنكەیەكی سەربازی لە پارێزگای سەڵاحەدین كران

ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی بنكەی سەربازیی بەلەد كران لە پارێزگای سەڵاحەدین لە عێراق، سێ موشەكیان لەناو بنكەكە كەوتوونەتە خوارەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردووەتەوە، ئەمشەو 15ی ئازار، حەوت موشەك ئاڕاستەی بنكەی سەربازیی بەلەد كران لە پارێزگای سەڵاحەدین.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سێ لەو موشەكانە لەنێو بنكەكە كەوتوونەتە خوارەوە و چوارەكەی دیكەیان لە نزیك گوندی ئەلبو حەسان كەوتوونەتە خوارەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، زیانی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە، تا ئێستاش بەرپرسیاریەتی ئەو كارە نەخراوەتە ئەستۆی هیچ لایەنێك.

نوێدەكرێتەوە..

بابەتی پێشتر

هاوسەرۆكانی یەكێتی: لە ئەمڕۆدا چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدادە

بابەتی دواتر

لە پەرلەمانی عێراق چی دەگوزەرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share