لە دوو پارێزگای عێراق خۆپیشاندانە

لە پارێزگای بەسڕە خۆپیشاندانێكی فراوان بەڕێوەچووە، خۆپیشاندەران دژی تێپەڕاندنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی-ن، لەلایەكی دیكەشەوە لە پارێزگای نەجەف خۆپیشاندانە.

پۆلیسی پارێزگای بەسڕە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازار، لە گۆڕەپانی زەعیمەوە بۆ گۆڕەپانی بەحریە لە ناوەندی شاری بەسڕە خۆپیشاندەران ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندەرانی بەسڕە ڕەتی دەكەنەوە بەم دەقەی ئێستای، پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵ تێپەڕێندرێت بە تایبەت لە پرسی “شارەزایانی ئایینی”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، یەكێكی دیكە لە داواكارییەكانی خۆپیشدەرانی بەسڕە، لەسەر كار لابردنی حكومەتی خۆجێی و سزادانی ئەو كەسانەیە كە خۆپیشاندەرانیان كوشتووە.

لەلایەكی دیكەوە، پۆلیسی نەجەف ڕایگەیاندووە، لە نزیك تەلاری ئەنجومەنی پارێزگا خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەچووە، داوای لەسەر كار لابردنی بەرپرسانی ئەو پارێزگایە و سزادانی بكوژانی خۆپیشاندەران دەكەن.

لای خۆشییەوە، موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە تویتەر پۆستێكی كردووە و ڕایگەیاندووە، “سوتاندنی تایە و داخستنی ڕێگا و تاڵانكاری هیچی لەسەر بوونیاد نانرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی سێ لە قۆناغی کۆتاییدایە

تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان گرفت بۆ گەڕانەوەی حاجییان دروستدەکات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێنەکەنەوە گرفت بۆ گەڕانەوەی حاجییان دروستدەبێت. نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share