فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، ڕەتیدەكاتەوە كە هێزەكانیان لە سنوری نێوان عێراق و سوریا لەلایەن ئەمریكاوە بۆردومان كرابێتن.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم قاسم ساڵح، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار ڕایگەیاندووە، “هێزەكانمان لە هێڵەكانی ناوچە هاوسنورییەكانی عێراق و سوریا لە ڕۆژئاوای ئەنبار، ڕەتیان كردووەتەوە كە بۆردومان كرابن”.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، بارودۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە ئارامن و هیچ گرفتێكیان نەهاتووەتەپێش.
ئەو وتانەی فەرماندەكەی حەشدی شەعبی هاوكاتی ئەو هەواڵانەیە كە لە بەشێكی میدیاكانی عێراق بڵاوكرانەوە، گوایە ئەمریكا بۆردومانی بنكەیەكی حەشدی شەعبی كردووە لە ئەنبار.