لەسەر پولەکەی حکومەتی هەرێم لێکۆڵینەوە لە پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەکرێت

لەسەر بڵاوکردنەوە و پۆستێک لەبارەی پولەکەی حکومەتی هەرێمەوە دادگای کۆماری لە ئەنقەرە لێکۆڵینەوە لە پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان دەکات.

پێشتر بەردان ئۆزتورک Berdan Öztürk لەگەڵ وێنەی پولەکەی حکومەتی هەرێم نوسیبووی، “ئەو نەخشەیەی لە پولەکەدایە شتێک نییە ئێستا داهێنرابێت، ئێمە ماوەی نزیکەی 5 هەزار ساڵە لەو شوێنەدا دەژین، ئەوە نەخشەی کوردستانە و سمبولی کوردستان و میزۆپۆتامیاشە”.

پەرلەمانتارەکەی هەدەپە تەنها لەبارەی نەخشەی کوردستانەوە قسەیکردووە، بەڵام لەلایەن ئاسایشی تورکیاوە بە تۆمەتی “پشتگیری لە تیرۆر” لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەکرێت.

دوای بڵاوکردنەوەی پولێک کە نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە، تورکیا و ئێران نیگەرانیان نیشاندا، بەڵام تورکیا زیاتر پرسەکەی جدی گرتووە و بە توندی دژی وەستاوەتەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس و کریستیانۆ بە هاتریک وەڵامی ڕەخنەگرانیان دایەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: حکومەتی هەرێم و بەغداد دەتوانن خاڵی ڕێککەوتنەکان جێبەجێ بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share