بۆ یەکەمجار سەنتەرێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاو لە ئیدارەی راپەڕین دەکرێتەوە

بۆ یەکەمجار سەنتەرێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاو لە قەزای رانیە دەکرێتەوە.

دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە قەزای رانیەی سنووری ئیدارەی راپەڕین سەنتەرێکی پزیشکیی تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاو دەکرێتەوە.

باسی لە ئەوەش کرد، لە سەنتەرەکەدا کاری پشکنین و چارەسەری نەخۆشییەکانی چاو ئەنجامدەدرێت و پێشبینیدەکرێت کاری نەشتەرگەریشی تێدا بکرێت و، بۆ یەکەمجارە سەنتەرێکی لەو شێوەیە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەکرێتەوە، پێشتر نەبووە.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین وتیشی، لە ئەمڕۆوە لیژنەیەک پێکهێنراوە و بۆ تەواوکردنی رێکارەکان، دەستبەکار دەبن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: فراوانکردنی بەشداریی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیار و دەسەڵات بە ئەرکی خۆمان دەزانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە ڕۆژی جیهانیی ژناندا پیرۆزبایی گەرم لە ژنانی کوردستان،…
Total
0
Share