ڕاپۆرتێكی نێودەوڵەتی: ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی كوردستان لە پاشەكشەدایە

بەندكردنی ڕۆژنامەنوسان لەسەر بنەمای “بەڵگەی ناڕاستە” بووە

لیژنەی پارێزگاری لە ڕۆژنامەنوسان دەڵێت، بڕیاری بەندكردن دەرهەق بە ڕۆژنامەنوسان لە هەرێمی كوردستان بە تۆمەتی “دژایەتی دەوڵەت” بە پاشەكشەیەكی نوێ لە ئاستی ئازادی ڕۆژنامەنوسی دادەنرێت.

لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا لەسەر سایتە فەرمییەكەی دەڵێت، بەندكردنی ڕۆژنامەنوسان لەسەر بنەمای “بەڵگەی ناڕاستە”ە و باس لەوەشدەكات كە نوێنەرانی كۆمەڵەكانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنوسان و پەرلەمانتارانی كورد بەشداریی دانیشتنی دادگایان كردووە و سەرجەمیان دوپاتیان كردووەتەوە كە داواكارانی گشتیی شكستیانهێناوە لە پێشكەشكردنی بەڵگەیەكی متمانەپێكراو لەسەر بانگەشەكەیان، ئەمەش گومانی لە دادپەروەیی دانیشتنەكە دروستكردووە.

لەنێو ئەو ناوانەی لە بەیاننامەكەی لیژنەی پارێزگاری لە ڕۆژنامەنوسان ناویان هاتووە، شیروان ئەمین شیروانی و گۆهدار زرێباری هەیە و ئاماژە بەوەشدەكات، پێنج چاودێری دادگاییەكەی ڕۆژنامەنوسان بە لیژنەكەیان وتووە كە ئەو دۆسیەیەی لەدژیان بەرزكراوەتەوە لەسەر بنەمای بەڵگەی ناڕاست بووە.

بەیاننامەكە دەڵێت، شێروانی ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆ و زێباری كە وەك پەیامنێری سایتی (وڵات نیوز)ی كوردی كاریكردووە، لەسەر ئاستی ناوخۆ بەوە ناسراون كە ڕوماڵی پرسی گەندەڵییان لە هەرێمی كوردستان كردووە، لەگەڵ ڕوماڵی ئەو لێدانە ئاسمانیانەی توركیا كە ناوچەكەی گرتووەتەوە.

مانگی ڕابردوو دادگایەك لە هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەرامبەر پێنج ڕۆژنامەنوس و چالاكوان بە تۆمەتی “تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم” دەركرد.

لە كانونی یەكەمی ساڵی ڕابردووش ڕێكخراوە مافدۆستە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان حكومەتی هەرێمیان بە “بەئامانجگرتنی چالاكوانانی مەدەنی تۆمەتباركرد لەڕێی دەستبەسەركردنیان بەهۆی چالاكییەكانیان و سنوورداركردنی ئازادییە گشتییەكان، لەنێویشیاندا ئازاری ڕۆژنامەنوسی و ئازادی گردبوونەوەی ئاشتیخوازانە”.

لیژنەی پارێزگاری لە ڕۆژنامەنوسان دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی قازانج نەویستە بەرگری لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی لەسەر ئاستی جیهان دەكات.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان: پێویستە پێنج ڕۆژنامەنوسەکە ئازادبکرێن

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە

بابەتی دواتر

بەشیر حەداد: هیچ دەقێكی جێگرەوە تایبەت بە پشكی هەرێم پێشكەشنەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share