تا ئێستا گرێكوێرەی بودجەی گشتیی عێراق نەكراوەتەوە

هەرچەندە بڕیاربوو دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بخرێتە دانیشتنی سبەی دووشەممەی پەرلەمانی عێراقەوە، بەڵام لە كارنامەی دانیشتنەكدا نییە و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، هیچ لایەنێك لەسەر بودجە ڕێكنەكەوتووە.

لەبارەی كارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق، جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بەگوێرەی ئەو كارنامەیەی بۆ ئێمە نێردراوە، دانیشتنی سبەی دووشەممە تایبەت دەبێت بە تەواوكردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی”.

ئاشكراشیكرد، “پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق لە كارنامەكەدا نییە، بە بڕوای من تەنانەت تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای دادگای باڵاش قورسە و كێشەی بۆ دروست دەبێت”.

لەبارەی كێشەكانی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، جەمال كۆچەر ئاماژەی بەوەكرد، “نە شیعە نە سونە و نە كورد تا ئێستا ڕێكنەكەوتوون لەسەر بودجە، هیچ ڕێككەوتنێك نەكراوە و ئەگەر پرۆژەیاساكەش بخریتە دەنگدانەوە تێناپەڕێت”.

“تۆپی بودجەی گشتیی عێراق لە گۆڕەپانی هیچ لایەنێكدا نییە، لە ڕاستیدا هەر لە گۆڕەپاندا نییە”، وەك ئەندامە كوردەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كه‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكرد

یه‌كه‌م دانیشتنى خوولى پێنجه‌مى ئەنجومەنی نوێنەران ده‌ستیپێكرد كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ڕێوڕه‌سمى یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستیپێكرد. به‌پێی زانیارییه‌كانى…
زیاتر ببینە

خزمەتگوزاریی تێلیگرام لە عێراق دەستیپێکردەوە

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، ڕایگەیاند، خزمەتگوزاریی تێلیگرام لە عێراق دەستیپێکردەوە. دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، ڕایگەیاند، خزمەتگوزارییەکانی…
Total
0
Share