هۆشداری لە ڕودانی پێكدادانی سەربازی لەنێوان ئەمریكا و چین دەدرێت

سەرۆكوەزیرانی سەنگافورە هۆشداری دەدات لەوەی ڕەنگە “جەنگ لەنێوان ئەمریكا و چین هەڵگیرسێت”، باس لە هەڵبژاردنی یەكێك لەو وڵاتانەش دەكات وەك هاوپەیمان.

بەگوێرەی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ئازار، لی شێن لونگ، سەرۆكوەزیرانی سەنگافورە ڕایگەیاندووە، مەترسیی گەورە هەیە لە هەڵكشانی ئاڵۆزییەكانی نێوان چین و ئەمریكا، بەدووریشی نەزانی جەنگ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە ڕوبدات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ڕەنگە ئاڵۆزییەكان هەڵكشێن بۆ زیاتر لەوەی پێنج ساڵ پێش ئێستا هەبوون، بەڵام پێموایە ئەگەری ڕودانی سەبازی لە ئێستادا بەرز نەبێت”.

سەرۆكوەزیرانی سەنگافورە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “مەترسیی ڕودانی ئاڵۆزیی زۆر گەورە ئەگەرەكانی پێكدادانی سەربازی زیاتر دەكات، ڕەنگە جەنگی نێوان ئەمریكا و چین زووتر لەوە ڕوبدات كە چاوەڕوان دەكرێت”.

ئاشكراشیكردووە، سەنگافوەر ناتوانێت لەنێوان ئەمریكا و چیندا هەڵبژاردن بكات و یەكێكیان وەك هاوپەیمان هەڵبژێرێت.

سەنگافورە بە یەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێت، كە پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ ئەمریكا و چین هەیە.

بڕیارە بەرپرسانی باڵای ئەو دوو وڵاتە لە ئالاسكا لە 18ی ئەم مانگە چاویان بەیەك بكەوێت، ئەوەش یەكەم دیداری كابینەكەی بایدن دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی عێراقی بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات گەنجێکی عێراقی بە چەقۆ لە خوێندکارێکی زانکۆ دەدات…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: له‌ماوه‌ی 36 كاتژمێری داهاتوو فڕۆكه‌خانه‌ی كابول مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداریی دەدات لەوەی كە ژماره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستی بكرێتە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول. ئەنتۆنی بلنكن، وەزیری دەرەوەی…
Total
0
Share