قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، نوسینگەیەکی فرۆشتنی خان‌و کە لەلایەن خانمێکەوە بەڕێوەبراوە گیادەرمانی تێیدا بە نایاسایی فرۆشراوە و داخراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، ” له‌سه‌ر زانیاری ئاسایش، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، چەند شوێنێكی دروستكردن و فرۆشتنی گیاده‌رمانی بە ڕێگای ئۆنلاین داخستووە و گیاده‌رمانه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی له‌چی دروستكراوه و له‌رێی په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغکراوەتەوە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، ” لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی- بەشی دامودەزگا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت له دو شوێنی فرۆشتنی جلوبه‌رگ و نوسینگه‌یه‌كی كڕینی فرۆشتنی خان‌و، ده‌ستییان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گیاده‌رمانییدا گرتووه و له كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ شوێنه‌كان، ده‌ركه‌وتوه خاوه‌ن شوێنه‌كه و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌وێ ئیش ده‌كه‌ن، گیاده‌رمانه‌كان دروست ده‌كه‌ن”.
قائیمقامیەتی سلێمانی داوا له به‌كارهێنه‌رانه‌رانی به گشتی و خانمان دەکات ئه‌و جۆره ده‌رمانانه، تەنها لە شوێنە فەرمی و ڕێگە پێدراوەكان و كەسانی پسپۆڕ و شارەزا بكڕن و به‌كاری بهێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه زیان به ته‌ندروستییتان ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی گیا ده‌مانه‌كاندا گیراوه و هه‌ر سێ شوێنه‌كه‌ش داده‌خرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێكاری یاسا دەکرێتەوە.