(ڤیدیۆ) لوتکەی یونایتد و میلان بە یەکسانبوون کۆتاییهات

مانچستەر یونایتد و میلان لە یاریی چوون بە یەکسانبوون ماڵئاواییان لە هاندەرانیان کرد

ئەمشەو، پێنجشەممە چوار ڕوبەڕوبوونەوەی چوونی قۆناغی 16ی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” ئەنجامدران، یانەکانی مانچستەر یونایتد و میلان یەکسانبوونیان تۆمارکرد.

لە گرنگترین یاریدا، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری میلانی ئیتاڵی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی یونایتد لە خولەکی 50 لەلایەن ئاداما تراوری، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 90 لەلایەن سیمۆن کایەرەوە تۆمارکران.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی ئەیاکس ئەمستەردام بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر یۆنگ بۆیزی سویسری تۆمارکرد.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 62 و 82 و 90 لەلایەن داڤی کلاسن، دوسان تادیچ، بریان برۆبیەوە تۆمارکران.

ئەنجامەکانی دیکە:

سلاڤیا پراگ 1-1 گلاسگۆ ڕەینجەرز

داینەمۆ کیڤ 0-2 ڤیاڕیاڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ دوو گۆڵی زه‌یاش و سیلڤا له‌ تۆتنهامی برده‌وه‌

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 23ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شینپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share