كۆشكی شاهانەی سوید: شاژنە ڤیكتۆریا و شازادە دانیاڵ توشی كۆرۆنا بوون

كۆشكی شاهانەی سوید ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئازار ڕایگەیاند، “شاژنە ڤیكتۆریا و شازادە دانیاڵی هاوسەری توشی كۆرۆنا بوون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا دیوانی شاهانە لە كۆشكی شاهانەی سوید دەڵێت، “شاژنی جێنشینی و شازادەی هاوسەری نیشانەكانی توشبوون بە كۆرۆنایان لەسەر دەركەوتووە، بەڵام تەندروستییان جێگیرە.”

ڤیكتۆریای تەمەن 40 ساڵ شاژنی جێنشینی سویدە و چاوەڕوان دەكرێت دوای باوكی ببێتە شاژنی ئەو وڵاتە، چونكە ئێستا كارلی چواردەیەم كە گۆستاڤی باوكی ڤیكتۆریایە، پادشای سویدە.

كۆتایی ساڵی ڕابردوو، كۆشكی شاهانەی سوید ڕایگەیاندبوو، “شازادە كارل فیلیپ و سۆفیای هاوژینی توشی كۆرۆنا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كانى سبه‌ینێ گۆرانییه‌ك به‌ناوى زمانى دایك بڵاوده‌كاته‌وه‌

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندى كورد كانى سبه‌ینێ به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانیى زمانى دایك-ه‌وه‌ گۆرانییه‌ك به‌ناوى “زمانی دایک” بڵاوده‌كاته‌وه‌. كانى له‌ په‌یامێكى…
Total
0
Share